تورکیا بەهێرش کردنە سەر کۆبانی هەڕەشە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەکات

بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا ڕایگەیاند کە تورکیا بە هێرش کردنە سەر کۆبانی و گرێ سپی هەڕەشە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، ساڵح موسلیم، بەرپرسی باڵای کوردی سووریا ڕایگەیاند کە تورکیا بەهێرش کردنە سەر کۆبانی و گرێ سپی هەڕەشە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەکات.

ئەو زیادی کرد: ئەم هێرشانە پەیوەندی هەیە بە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ڕووسیا و فەڕەنسا و ئاڵمانیا و تورکیا لە ئەستەنبۆل.

موسلم جەختی کرد: تورکیا لە کۆبوونەوەی چوار قوڵی تەنیا لە دوای هێرش کردن بۆ سەر کوردی سووریا بووە ئەمەش ئامانجی سەرەکییەکەی لەناو بردنی هەموو کورد لە سووریایە.

ئەو لە کۆتایدا وتی: بێ دەنگ بوونی دەمیشق لە بەرانبەر ئەم هێرشانە جارێکی دیکە نەبوونی ئیرداەی لە دەوڵەتی ناوەندی نیشان دا. دەمیشق دەبێت سەبارەت بەم هێرشانە لە ئەنجومەنی ئاسایش تانە بەرز بکاتەوە. بەداخەوە دەمیشق بە تەواوی خۆی ڕادەستی ڕووسیا کردووە و ڕووسیاش لەم هێرشانە بێ دەنگە.

News Code 22819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =