ئێران له‌ ۲۰۱۱ تۆڕێکی سیخۆڕی ئه‌مریکای تێکشکاندووه‌

مێدیایه‌کی ڕۆژئاوایی ڕایگه‌یاند که‌ ئێران له‌ ساڵی ۲۰۱۱ تۆڕێکی په‌یوه‌ندی کردنی سیخۆڕه‌کانی ئه‌مریکا به‌ یه‌کتره‌وه‌ تێکشکاند که‌ بووه‌ هۆی سه‌رسووڕمانی واشنتۆن له‌م کاره‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یاهونیوز له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تییه‌وه‌ ڕاپۆرتی داوه‌ که‌ ئێران ساڵی ۲۰۱۱ تۆڕێکی په‌یوه‌ندی کردنی سیخۆڕه‌کانی ئه‌مریکا به‌ یه‌کتره‌وه‌ تێکشکاندووه‌.

وه‌ک دیاره‌ ئێران له‌ موتۆڕی گه‌ڕیانی گوگل بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی سیخۆڕه‌ ئه‌مریکاییه‌کان که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م کاره‌ش گه‌وره‌ترین شکستی سیا له‌ دوای ۱۱ی سێپتامبه‌ر بوو، هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو سیخۆڕه‌کانی له سه‌رتانسه‌ری جیهان ده‌کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێران له‌ ساڵی ۲۰۱۰ له‌ ڕێگه‌ی سیخۆڕێکی دوو لایه‌نه‌ توانیویه‌تی ماڵپه‌ڕێکی سیا بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سێرچی له‌ گوگلدا چه‌ندین تۆڕی دیکه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکای دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ریان.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ چینیش له‌ ساڵانی ڕابردوو توانی بووی ئه‌ندامانی سیا بدۆزێته‌وه‌، ڕوون نییه‌ که‌ ئایا ئێران و چین له‌م بابه‌ته‌دا پێکه‌وه‌ هاوکاریان کردووه‌ یان نا.

هه‌واڵگری ئه‌مریکا که‌ به‌ سیا ناسراوه‌ له‌ توان و کاره‌که‌ی ئێرانییه‌کان زۆر سه‌ر سووڕماوه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نێوان ساڵانی ۲۰۱۰ بۆ ۲۰۱۳ ڕووی داوه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی شکستی سیا.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌م دواییه‌دا هه‌وڵێکی زۆری داوه‌ تاکوو ئێران به‌وه‌ تۆمه‌تبار بکات که‌ هێرشی سایبری ئه‌نجام ده‌دات و له‌مڕێگه‌وه‌ گه‌ماڕۆی زیاتری بدات.

News Code 22813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =