کۆریای باکوور چالاکی ناڤۆکی دەست پێ دەکاتەوە

پیۆنگ یانگ دەڵێت درێژەی هەڵسوکەوتە خۆ زل بینانەکانی ئەمریکا لە سەر لانەبردنی گەمارۆکان، دەبێتە هۆی دەست پێکردنەوەی بەرنامە ناڤۆکییەکانی کۆریای باکوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، کۆریای باکووری ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیانییەیەک، هۆشداریی دا ئەگەر ئەمریکا گەمارۆکان دژی ئەو وڵاتە هەڵنەووەشینێتەوە؛ پیۆنگ یانگیش سیاسەتی بەهێز کردنەوەی زەڕادخانە ناڤۆکییەکانی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

ئاڵبەت کۆریای باکوور باسی لە سەر هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی پیۆنگ یانگ- واشنتۆن نەکرد بەڵام بە شێوەی ڕەخنەگرانە ڕایگەیاند: ئەمریکا پێی وایە بە دووپات کردنەوەی دروشمی گەمار و گوشار خستنە سەر دەتوانێت نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی دابمالێت  لە حاڵێکدا ئێمە بەرانبەر ئاوەها بیرێکی سادە و ساکار، جگە لە پیکەنین کاردانەوەیەک نانوێنین.

بەیانییەکەی کۆریای باکوور کە لە لایەن بەرپرسایەتی ڕێکخراوی خوێندنەوەکانی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشکەش کراوە؛ یەکەمین نموونەیەکە کە تێیدا ئاماژە دەکاتە سەر دەست پێکردنەوەی تاقی کردنەوە ناڤۆکییەکان و لەو دەستە هەڵسوکەوتانە دژی گەمارۆکانی ئەمریکا.

News Code 22810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =