ترامپ و ماکرۆن سەبارەت بە خاشقجی گفتوگۆیان کرد

سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە رێگەی تەلەفونەوە سەبارەت بە دۆسیەی جەماڵ خاشقجی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانی "العهد"، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنی گرت بە ئیمانۆئێل ماکرۆنی هاوتای فەڕەنسیی خۆی و لەو پەیوەندییەدا لایەنەکان سەبارەت بە دۆسیەی جەماڵ خاشقجی کە لە لایەن سعوودییەکانەوە کوژراوە، ڕایان گۆڕییەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، لایەنەکان هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا سەبارەت بە دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و سەفەری بەمزووانەی ترامپ بۆ فەڕەنساش گفتوگۆیان کرد.

شایانی باسە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش وەرگرتنی ١٠٠ ملیارد دۆلار لە بەرپرسانی ڕژیمی سعوودی، هەڵوێستێکی لاوازی هەمبەر بە کوژرانی خاشقجی گرتۆتە بەر و وێرای پشتگوێ خستنی جەنایەتی ئاشکرای ڕیاز، جەختی لە زەروورەتی تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ڕیاز بە تایبەت بە بواری سەربازیدا کردووە.

News Code 22576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =