گەورەترین فڕۆکەی جیهان بە سەرکەوتووی تاقی کرایەوە

پاش ئەنجامی بڕێک تاقی کردنەوەی سەرەتایی سەرکەوتوو لە سەر گەورەترین فڕۆکەی جیهان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨، ئێستا فڕۆکەیەک بە ناوی " ستراتولنچ" دەسکەوتێکی نوێی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ستراتولنچ توانیوەیە لە سەر باندی فڕۆکەخانە بە خێرایی ١٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بچێت و ڕێکۆردە پێشووەکە بشکێنێت.

تۆمار کردنی ئەو ڕێکۆردە لە دۆخێکدا ئەنجام درا کە پۆل ئالن ڕێکخەری کمپانیای ستراتولنچ چەند ڕۆژ پێش کۆچی دوایی کرد و نەیتوانی کردەوەیی بوونەوەی ئەو خەونە ببینێت.

ناوبراو هەوڵ بۆ بەرهەم هێنانی گەورەترین فڕۆکەی جیهانی لە ساڵی ٢٠١١ دەست پێکرد. گرنگترین جیاوازی ئەو فڕۆکەیە لە گەڵ فڕۆکە ئاساییەکان دوو لاشەیی بوونیەتی. دوو لاشەی ئەو فڕۆکە لە ڕێگای باڵی درێژی هاوبەشەوە لکاون بە یەکەوە و ماتۆرەکانیشی لە دوو لای لاشەکەوە جێیان گرتووە.

جگە لە ئەوەش، ئەو فڕۆکە پاش تەواوی بوون دەتوانێت وەجبەیەکی بچووک بنێرێتە خولگەی گۆی زەوی. ڕەوتی کۆنترٶل و تاقی کردنەوەی ئەو فڕۆکە لە ناوەڕاستەکانی ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەست یپێکرد و یەکەم جار ئەو فڕۆکە توانی بە خێرایی ٧٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا لە سەر باندی فڕۆکەخانە بجووڵێت.

News Code 22572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =