عەرەبستان بە پارەی خۆی ترامپ و ئەنجومەنی ئاسایش دەکڕێت

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە بێ دەنگی بەرانبەر جەنایەتەکانی عەرەبستان لە یەمەن نیشاندەری سیاسەتی دووفاقەیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المنار، نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا جەختی کرد: بێ دەنگی بەرانبەر جەنایەتە بەردەوامەکان لە یەمەن نیشاندەری دوو فاقەیی سیاسەتی ئەمریکا و ئەورووپایە چونکوو ئەمریکا لە عەرەبستان بەرنابەر چاوپۆشی کردن لە جەنایەتەکانی لە یەمەن پارە وەردەگرێت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: عەرەبستان دەتوانێت بە پارە ترامپ و کۆنگرە و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی تر بکڕێت بەڵام ناتوانێت هەژارەکان لە یەمەن یا بەرخۆدان بکرێت هەر بۆیە ئەوان گرووپە بەرخۆدانەکانیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و گەمارۆی ئابووری و سیاسی دەخاتە سەریان تا سزایان بدات.

قاووق جەختی کرد: گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکان لە سووریا، عێراق، یەمەن و ناوچەکە نیشان لە سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان دەدات. هەوڵەکان بۆ لە ناو بردنی دەسەڵاتی سووریا شکستی هێنا. سەرکەوتنی سووریا بەهێز کەرەوەی هێزی بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمن واتا ئیسرائیلە.

News Code 22568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =