فه‌رمانی له‌سێداره‌ دانی دوو گه‌نده‌ڵکاری ئێرانی ده‌رچوو

غوڵام حسه‌ین موحسنی ئێژه‌یی ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانی له‌ سێداره‌ دانی دوو گه‌نده‌ڵکار له‌ دادگای باڵای ئێران تائید کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵام حسه‌ین موحسنی ئێژه‌یی، جێگری یه‌که‌می ڕێکخراوی دادی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دواین فه‌رمانی گه‌نده‌ڵکاران وتی: زۆر به‌ په‌له‌ ئه‌م که‌یسه‌ به‌ره‌و پێش ده‌چێت و تاکوو ئێسته‌ فه‌رمانی له‌ سێداره‌ دانی دوو گه‌نده‌ڵکار له‌ دادگای باڵای ئێران تائید کراوه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌مباره‌وه‌ ئه‌مڕۆ دوو که‌س له‌و که‌سانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵکار ناسرابوون له‌ دادگای باڵا فه‌رامنی له‌ سێداره‌ دانیان تائید کراوه‌، ئه‌م دوو که‌سه‌ ناویان وه‌حید مه‌زڵوومین و محه‌مه‌د ئیسماعیل قاسمییه‌، ئه‌م که‌یسه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ۴۳ ڕۆژ به‌ کۆتایی گه‌یشت و سزاکانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت. گه‌نده‌ڵکارانی دیکه‌ش به‌ په‌له‌ دادگایی ده‌کرێن.

ئێژه‌یی وتی: هه‌ر لێره‌وه‌ سپاسی خه‌ڵکی ئێران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران ده‌که‌م که‌ یارمه‌تی ئێمه‌یان دا تاکوو کاره‌کان هه‌رچی زووتره‌ به‌ره‌و پیش بڕوات.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: هیوادارم که‌ ئه‌م دادگایانه‌ هۆشدارێک بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م ده‌رفه‌ته‌ سوود ببه‌ن و له‌ سه‌ر ئازاری خه‌ڵک و گرانی سه‌روه‌ت بۆ خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌.

News Code 22565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =