چه‌ند کتێبێکی دینی له‌ کوردستان ڕوونوێنی کرا

چه‌ند کتێبێکی دینی له‌ کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی کوردستان ڕوونوێنی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ به‌شداری موختار که‌ره‌می، سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی کوردستان، چه‌ند کتێبێکی دینی له‌ سنه‌ ڕوونوێنی کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، موختار که‌ره‌می، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئێمه‌ وه‌ک که‌سانێک که‌ به‌رپرسین له‌ چالاکی دینی ده‌بێت پشتیوانی له‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ کاری لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر دین ده‌که‌ن و ئه‌م که‌سانه‌ جێگه‌ی ڕێزن.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ شاره‌زایان و لێکۆڵه‌رانی به‌شی دینی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ زیاتر به‌ کاری فه‌رهه‌نگی و ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن. ئێمه‌ ده‌بێت کاری لێکۆڵینه‌وه‌ یه‌که‌مایه‌تیمان بێت.

شایانی باسه‌ له‌م مه‌راسمه‌ کتێىه‌کانی ئه‌هلی به‌یت له‌ شێعری شاعرانی کورد له‌ نووسینی بێهروز خه‌یرییه‌، ڕۆڵی بانگه‌وازی دینی له‌ به‌ر گرتن به‌ خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نووسینی موختار که‌ره‌می، فه‌رهه‌نگی قورئانی ڕاغب له‌ نووسینی جه‌هانگیر وه‌له‌دبه‌یگی، مزگه‌وت و لاوان له‌ نووسینی ژیلا ئیمامی و ڕێگاکانی دژایه‌تی کفر له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌هلی سونه‌ له‌ نووسینی عه‌بدول سه‌لام که‌ریمی ڕوونوێنی کرا.

News Code 22563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =