"شازادە و کوشتن" مانشێتی یەکەمی گۆڤاری شپیگێڵ

گۆڤاری ئەڵمانی شپیگێل لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بە چاپی وێنەی شازادەی عەرەبستان و نووسراوی"شازادە و کوشتن" چۆن جەنایەتێکی تۆقێنەر، جیهانی سیاسەتی شۆک کرد؟ لە سەر پرسی کوشتنی ڕەخنەگری سعوودی قسەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەڵمانی شپیگێل لە دوایین ژمارەی خۆیدا کە ئەمڕۆ بڵاو بووەوە بە چاپ کردنی وێنەری شازادە بێن سەلمان لە سەر ڕووبەرگی خۆی لە سەر ون بوون و پاشان کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگر و ڕۆژنامەڤانی عەرەبستانی قسەی کردووە.

لە ژێر وێنەی سەر ڕووبەرگەکە نووسراوە: "شازادە و کوشتن" چۆن جەنایەتێکی تۆقێنەر، جیهانی سیاستی شۆک کرد؟

شیاوی باسە کە جەماڵ خاشقجی دوو هەفتە پێش بۆ ئەنجامی کاری پێوەندیدار بە هاوسەرگرییەوە چوو ناو کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ و بە وتەی دەزگرانەکەی کە چاوەڕێی دەکرد، چی دیکە لە باڵەخانەکە نەهاتە دەرەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەوی ڕابردوو دادستێنی گشتی عەرەبستان بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایگەیاند: خاشقجی ڕۆژنامەڤانی سعوودییەکان لە کونسوڵگەری ئەو ڕژێمە لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە.

ناوبراو لە ئەو بەیانییەدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی کوژرانی خاشقجی ڕایگەیاند ڕۆژی دووی ئۆکتۆبەر ناوبراو لە گەل پیاوێک لە ناو کونسوڵگەری سعوودییەکان دیداری کردووە کە لەو کاتەدا شەڕ لە نێوانیاندا ڕوو دەدات و خاشقجی کوژراوە.

News Code 22508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =