ڕووسیا هەزاران جار هێرشی کردووەتە سەر تیرۆریستەکان لە سووریا

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا دژی زیاتر لە ١٠٠ هەزار جۆر لە ئیمکاناتی تیرۆریستەکان لە سووریا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، سێرگەی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا لە لێدوانەکەی خۆیدا وتی: هێزی ئاسمانی ڕووسیا زیاتر لە ٤٠ هەزار گەشتی لە سووریا ئەنجام داوە کە ٢١ هەزار جاری لە شەودا بووە.

شویگۆ لە لێدوانەکەی خۆیدا ئاماژەی نەکردووەتە سەر ئەوەی کە ئەو گەشانە کە چ ماوە زەمەنیێکدا ئەنجام دراون.

بە وتەی شویگۆ لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر ١٢٢ هەزار جۆر لە ئیمکاناتی تیرۆریستەکان.

وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ئا سێ ئان کە لە سەنگاپوور بەڕێوە دەچێت، کرد.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: لە ئاکامی ئەو ئۆپراسیعنە سەربازی و هێرشانە، زۆربەی تیرۆ.ریستەکان لەناو چوون. ئێمە لە ئاکامی ئەو ئۆپراسیۆنانە ئەزموونی سەربازی بەربڵاومان دەست خست کە ئامادەین بینینە بە دەست وڵاتانی تر

بو وتەی شویگۆ، دۆخی سووریا ڕوو لە ئاسایی بوونەوە دەچێت.

News Code 22507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =