بڕه‌ نه‌وتێکی زۆری ئێران ڕه‌وانه‌ی چین کرا

بڕه‌ نه‌وتێکی زۆری ئێران ڕه‌وانه‌ی وڵاتی چین کرا تاکوو ئه‌م مانگه‌ و به‌ر له‌ هاتنی گه‌ماڕۆ نوێکانی ئه‌مریکا ڕاده‌ستی شانگهای بکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ بڕه‌ نه‌وتێکی زۆری ئێران ڕه‌وانه‌ی وڵاتی چین کرا تاکوو ئه‌م مانگه‌ و به‌ر له‌ هاتنی گه‌ماڕۆ نوێکانی ئه‌مریکا ڕاده‌ستی شانگهای بکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری کۆمپانیای نه‌وتی ئێران وتی: ئه‌م کۆمپانیایه‌ زیاتر له‌ ۲۰ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری دالیان له‌ چین کردووه‌. وه‌ک ڕێبه‌رانی ئێران ئاماژه‌یان داوه‌ ڕاگرتنی فرۆشی نه‌وتی ئێران مه‌حاڵه‌. ئێمه‌ ڕێگه‌ی زۆرمان بۆ فرۆشتنی نه‌وت هه‌یه‌، کاتێک ئه‌م بڕه‌ نه‌وته‌ گه‌یشت بڕیار ده‌ده‌ین به‌ چینی بفرۆشین یان وڵاتانی دیکه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ۲۲ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران له‌ نه‌وتکێشه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئێران دراون و به‌ره‌و دالیانی چین به‌ڕێکه‌وتوون. پێشتریش له‌ کاتی گه‌ماڕۆکان ئێران نه‌وته‌که‌ی خۆیی له‌ دالیان چینی هه‌نبانه‌ ده‌کرد و دواتر به‌ کۆریای باشوور و هێند فرۆشتی.

کۆمپانیای نه‌وتی چین و پی دی ئه‌ی له‌ به‌نده‌ری دالیان له‌م ناوچه‌یه‌ چه‌ندین هه‌نبانه‌ی ستراتیژیکی نه‌وتیان هه‌یه‌ که‌ نه‌وتی تێدا خاڵی ده‌که‌ن. 

ئێران نه‌وته‌که‌ی خۆی له‌م هه‌نبانه‌یه‌ خاڵی ده‌کات و دواتر بڕیار له‌ فرۆشتنی ده‌دات.

به‌ پێی زانیارییه‌کانی ئایکۆن، ئێران چۆنیه‌تی بار کردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌ خاوه‌که‌ی خۆی له‌ ئامێره‌ جی پێ ئێسته‌کان شاردووه‌ته‌وه‌ تاکوو ئه‌مریکا له‌م گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌ ئاگادار نه‌بێت.

News Code 22501

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =