پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هێرشێکی داعش دژی زیاره‌تکارانی ئه‌ربه‌عین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌غدا له‌ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی داعش دژی زیاره‌تکارانی ئیمام حسێن له‌ باکووری پایته‌ختی عێراق هه‌واڵیدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌غدا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق توانیویانه‌ ئۆپراسیۆنی ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی داعش دژی زیاره‌تکارانی ئیمام حسێن پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌.

 به‌ گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان توانییان له‌ ئۆپراسیۆنێکی وردی هه‌واڵگری، شوێنی هوماری جیهازاتی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی تیرۆریستان له‌ ناوچه‌ی تارمیه‌ له‌ باکووری به‌غدا بدۆزنه‌وه‌.

له‌م هوماره‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر جیهازاتی په‌یوه‌ندی و سه‌ربازی  بۆ ئۆپراسیۆنی داعش حه‌شار درابوو که‌ تیرۆریستان بۆ کردنه‌ ئامانجی زیاره‌تکارانی ئه‌ربه‌عین کۆیان کردبووه‌وه‌.

News Code 22499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =