حه‌شدی شه‌عبی هێزی ژنانی له‌ شه‌نگاڵ ڕێکخستووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری عێراقی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هێزی "النصر المبین" لەلایەن حەشدی شەعبی دامەزراوە و تایبەتە لەكوردانی ئێزیدی بەشێك لەكچانی ئێزیدی پەیوەندییان بەو هێزە كردووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شارپرێس، بەپێی سەرچاوەكە، لەئێستادا زیاتر لە ۱۰۰ كچی ئێزیدی چوونەتە ناو ئەو هێزەو فەوجێكی تایبەتیان لەناو هێزەكانی "النصر المبین" دروست كردووە.

"النصر المبین" سەر بەهێزەكانی حەشدی شەعبین لەشنگال و باكووری رۆژئاوای نەینەوا دەپارێزن.

هێزی حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پشتگیری ده‌کرێن و ڕۆڵی به‌رچاویان بوو له‌ شکست دانی داعش له‌ عێراق و ناوچه‌که‌.

News Code 22497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =