۳ فیلمی دەرهێنەرانی کوردی ئێران لە فستیڤاڵی سلێمانی خەڵات کران

۳ فیلمی گوڵ نسا، دادە سەڵتەنە و دەریا شەپۆل شەپۆل لە دەرهێنانی کوردی ئێران لە فستیڤاڵی نێونەتەوەی فیلمی سلێمانی خەڵات کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۳ فیلمی گوڵ نسا، دادە سەڵتەنە و دەریا شەپۆل شەپۆل لە دەرهێنانی کوردی ئێران لە ۳مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەی فیلمی سلێمانی خەڵات کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فیلمی گوڵ نسا لە لایەن سەتار چەمەنی گوڵ ساز کراوە، فیلمی دادە سەڵتەنە هۆنەرمەند هادی ئەحمەدی کاری دەرهێنەرییەکەی کردووە و فیلمی دەریا شەپۆل شەپۆل لێ دەدات لە لایەن ئەمیر غلامییەوە بەرهەم هاتووە.

۳مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە نێوان ۱٨ بۆ ۲٤ی خەزەڵوەر لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

ئەم ساڵ ۱۲۲ فیلم لە ٥۲ وڵاتی جیهان بەشداریان کرد بوو کە لە چوار بەشی فیلمی درێژ، کورتە فیلم، ئەنیمەیشن و بەشی تایبەت بە سینەمای کوردی کێبەرکێیان کرد.

News Code 22488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =