ئێمە توانیمان ۹٥ لە سەدی خاکی سووریا ئازاد بکەین

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی بیری والدی مسکۆ وتی: ئێمە توانیمان ۹٥ لە سەدی خاکی سووریا ئازاد بکەین کە ئەمەش لە هەمووی گرنگ تر بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی بیری والدی مسکۆ سەبارەت بە ئەدلەب وتی: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە بە یارمەتی تورکیا کارەکانی ئەم ناوچەیەش تەواو بکرێت.

ئەو زیادی کرد: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ئێمە توانیمان ۹٥ لە سەدی خاکی سووریا ئازاد بکەین کە ئەمەش لە هەمووی گرنگ تر بوو. دوای گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ سووریا توانیمان بەر بە ڕووخانی حکومەتیش بگرین.

پووتین سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاواش وتی: مسکۆ ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکایە، ئەگەرچی دژبوونی ڕووسیا پەیوەندی بە دۆخی ناوخۆیی ئەمریکاوە هەیە کە هیوادارین چارەسەر بێت.

ئەو سەبارەت بە دیدار لەگەڵ ترامپ لە فەنلاند وتی: دیدارێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بۆچوونی جیاوازی لەگەڵ ترامپ هەیە. سیستمی مووشەکی نوێی ڕووسیا دەتوانێت لە هەموو جیهان بێ هاوتا بێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کرد: هەر کەس بیەوێت لە دژی ڕووسیا چەکی کیمیایی بە کار بێنێت، بە ئاسانی لەناو دەچێت.

News Code 22487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =