گرووپی لێکۆڵینەوەیی تورکیایی لە ماڵی کونسوڵی عەرەبستان لە گەڵ خۆیان چیان بردووه

گرووپی لێکۆڵینەوەیی تورکیایی نزیک بە ٩ کایژمێر بە وردی لە ماڵی کونسوڵی عەرەبستان گەڕان و لێکۆڵینەوەیکان کرد و لە کاتی چوونەوەیان باکسگەلێکیان لە گەڵ خۆیان برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، گرووپی لێپرسینەوەیی تورکیا لە کۆتاییەکانی شەوی ڕابردوو دوای ٩ کاتژمێر کۆتاییان هێنا بە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان لە ماڵی کونسوڵی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ و چەند باکس و گۆنی پلاستیکیان لە ماڵی کونسوڵ هێنایە دەرەوە.

هەواڵنێری جەزیرە لە بەردەم ماڵی کونسوڵی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی ڕاپۆرتی دا: گرووپی لێکۆڵینەوەی تورکیا هەموو شوێنەکانی ماڵەکەیان لێک دایەوە و گەڕان هەر لە تەواوی ژوورەکان تا باخ و مەلەوانگە و بان ماڵ و پارکینگ و هەروەها چایەکی کۆنیان دایە پاوە. گرووپە لێکۆڵینەوەییەکە لە تەواوی ئیمکانات بۆ گەڕانی شارەزایانە بۆ لێکۆڵینەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاسەوارەکانی کوشتنی جەماڵ خاشقجی یا ناشتنی تەرمەکەی ناوبراو کەڵکیان وەرگرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پۆلیسی تورکیا لە سەگی پۆلیس لە ئەو بوارەشدا کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها گرووپی لێکۆڵینەوەیی لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ وێنەگری لە ماڵ و دەوروبەری ماڵەکە لە سەرەوە کەڵکیان وەرگرت.

سەرچاوەیەکی سەر بە دادستێنی تورکیا دوێنێ شەو ڕایگەیاند کە نموونەگەلێک کە لە ماڵی کونسوڵی عەرەبستان دۆزراوەتەوە لە گەڵ نموونەکانی باڵەخانەی کوسنوڵگەری دۆزراوەتەوە یەکسانیان هەیە.

هاوکات لە گەڵ لێکۆڵینەوەکان لە ماڵی کونسوڵ؛ بڕێک گرووپی لێکۆڵینەوەیی تورکیایی چوونە کونسوڵگەری کە نزیک بە ٣٠٠ مەتر لە گەڵ ماڵی کونسوڵی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ دوور بوو، تا دیسان ئەوێ بگەڕێن و بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر لەوێ مانەوە.

News Code 22485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =