تەقاندنەوەی حەشارگاکانی داعش لە سنووری عێراق لەگەڵ ئەردۆن

سەرچاوە عێراقییەکان لە تەقاندنەوەی حەشارگاکانی داعش لە سنووری عێراق لەگەڵ ئەردۆن و پووچەڵ کردنەوەی هێرشەکانیان هەواڵیان داوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، هێزەکانی عێراق حەشارگاکانی داعشیان لە سنووری عێراق لەگەڵ ئەردۆن تەقاندەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی عێراق لە درێژەی لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش لەم وڵاتە، چەندین هێرشی کاریگەریان کردە سەریان و چەندین حەشارگەیان تەقاندووە.

هێزە عێراقییەکان لەم ئۆپراسیۆنە زیاتر لە ۲٥ بۆمبیان پووچەڵ کردووەتەوە. ئەم بۆمبانە لە جادەکانی تەربیل بەرەو ئەردۆن لە ڕۆژئاوای ئەنبار چەقێندرا بوون.

هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی لە موسڵ گرووپێکی سەر بە داعشیان لەناو برد.

لەم ئۆپراسیۆنەش ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی داعشییەکان دەستی بەسەردا گیرا.

News Code 22483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =