هەنگاوی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا پێشنووسێکیان ئامادە کردووە کە بە پێی ئەمە هەرجۆرە یارمەتی سەربازی و فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە عەرەبستان قەدەغە دەکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەیلی سەباح، بە هۆی بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە باڵوێزخانەی عەرەبستان کۆنگرێسی ئەمریکا لە داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانە.

جیم مەک گاورن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ماساچۆسێت، لەمبارەوە وتی: کوشتنی خاشقجی پێشێل کردنی بێ شەرمانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە عەرەبستان تاکوو مایک پەمپەئۆ ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بە خاشقجی رادەگەیەنێت، ڕادەگیردرێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ترامپ پێشتر لەمبارەوە وتی: عەرەبستان هاوپەیمانی ئەمریکایە لە دژی ئێران و مووشەکانی و کارەکانی بۆ داگیر کردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ڕیاز بۆ من لەم دوو ساڵە هاوپەیمانێکی بەهێز بووە، ئەوان سەرمایەدانەری زۆریان کردووە و لە دژی تیرۆر شەڕیان کردووە.

ئەو ئاماژەی دا: ڕیاز سەدان ملیار دۆلار چەکی لە ئێمە کڕیوە. بۆ دەبێت کارێک بکەین لە ڕووسیا و چین چەک بکڕێن؟ ئێمە چەک نەدەین وڵاتانی دیکە پیان دەدەن. ئێمە دەبێت زیرەکانە ڕووبەڕووی ئەم بابەتە ببینەوە.

News Code 22482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =