لە دوای ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێرانین/گۆڕینی دەسەڵات سیاسەتی ئێمە نییە

بەرپرسی گرووپی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە دوای گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، برایان هوک، بەرپرسی گرووپی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ یۆرۆنیوز سەبارەت بە ئێران وتی: هەناردە کردنی نەوتی ئێران بە نیسبەت ٥ بۆ ٦ مانگی ڕابردوو یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە. ئەمەش درێژەی هەیە و تاکوو ئێستە ٨۰ لە سەد داهاتی ئێران کەمی کردووە.

ئەو زیادی: بۆ ئێمە داهاتی ئێران بابەتێکی زۆر گرنگە چون ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریستە لە جیهان دەبێت هەناردەی نەوتی ئێران گەماڕۆ بدەین. بەرجام تەنیا بابەتی ناڤۆکی چارەسەر دەکات بەڵام ئەمە بەو مانا نییە کە ئێمە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی دیکە نەکەین بابەتی وەک تیرۆریسم، تاقی کردنەوەی مووشەکی، دەستدرێژی دەریایی و هێرشی سایبری.

هوک پاگەندەی کرد: ئەگەر ئەورووپا بێ دەنگ بێت لە تاقی کردنەوەی مووشەکی ئێران تەنیا کێشەیەک بە کێشەکانی ناوچەکە زیاد دەکات. گەماڕۆکانی داهاتوو زۆر ڕوونن و بابەتی مرۆڤی ناگرێتەوە. ئەگەر ئێران ئەو پارەیەی لە کاتی واژۆ کردنی بەرجام وەریگرت لە یەمەن و عەرەبستان و سووریا سەرفی نەدەکرد ئێستە خەڵک مانیان نەدەگرت و دۆخیان باش دەبوو.

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە وتی: ئامانجی ئێمە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێرانە کە هەموو بابەتەکان لە خۆ بگرێت، ئێمە لە سەر ئەم بڕوایە داین کە ڕێکەوتنێکی وەها یارمەتی زۆر زیاتری ئاشتی و ئەمنیەتی ناوچەکە دەدات. ئێمە لە دوای گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران نین، داهاتووی ئێران لە دەستی خەڵکی ئێرانە، ئێمە پشتیوانی لە داواکاری خەڵکی ئێران پشتیوانی دەکەین.

ئەو لە کۆتایدا وتی: زمانی گەماڕۆ و گوشار تەنیا زمانێکە کە ئێران حاڵی دەبێت، ئێمە لەگەڵ ئەورووپا لە سەر ئەم شتانە قسە دەکەین.

News Code 22478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =