كورد بە كرداریی بەشداری لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بکات

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ كردووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسی: "ڕۆژی چوارشەممە محەمەد حەلبوسی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی كردووە."

ئاماژەی بەوەشكردووە: "لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی فراوان باس لە هەوڵەكانی حكومەتی داهاتووی عێراق كراوە، بەوجۆرەی لەگەڵ ئاواتەكانی گەلی عێراقدا بگونجێت و پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر پتەوتر بكات".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هێزە كوردییەكان بەشێوەی كرداری بەشداری لە سیاسیەكاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بكەن  و بۆچوونی خۆیان بۆ بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق پێشكەش بكەن. "

News Code 22472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =