ئیدانە کردنی ڕفاندنی پارێزەرانی ئاسایش لە سنووری میرجاوە

مامۆستایانی ئەهلی سوننە لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر بە بارمتە گرتن و ڕفاندنی پارێزەرانی ئاسایش لە سنووری میرجاوەیان ئیدانە کرد و وێڕای جەخت لە سەر پێویست بوونی پێوشوێنگیری پاکستان، نوێنەرانی ئیستکباریان لە ناوچەکە هۆکاری ئەو ڕووداوە زانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی پارێزگاکان: شەوی دووشەممە ٢٣ ی ڕەزبەر ژمارەیەک لە بەسیجییە خۆجەییەکانی هێڵی سنووری کە لە بنکەی چاوەدێری لە خاڵی سفری سنووری (میرجاوە) جێگیر بوون، بە خەیانەت و هاوئاهەنگی هۆکار یا هۆکارە سیخوڕییەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان ڕفێندران.

ئامادەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ سوپای پاکستان بۆ ئازاد کردنی بە بارمتە گیراوەکان

سەردار موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە گفتوگۆیەک دا بە ئاماژە بە ڕفاندنی ژمارەیەک لە سنوورەوانە ئێرانییەکان لە میرجاوە وتی: بەرەبەیانی دوێنێ گرووپێکی تیرۆریستی لە گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم لە سنووری پاکستان دزەیان کردە ناو یەکێک لە بنکە سنوورییەکانی ئێمە کە بەرپرسایەتی چاوەدێری بە سەر سنووری ناوچەی لولکدانی میرجاوەیان لە ئەستۆ بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو ئۆپراسیۆنە کە ژمارەیەک بەسیجی و ٢ پاسدار ڕفێندران،وتی:  دەوڵەتی پاکستان ئەبێ نیسبەت بە ناوچە سنوورییەکانی خۆی بەرپرسایەتی زیاتری هەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کە خۆم لەوێ ئامادە بووم پێوەندی جیاواز لە لایەن سنوورەوانی و بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینی سوپا لە گەڵ سنوورەوانی و سوپای پاکستان ئەنجام دراوە و داوامان لێیان کرد کە بۆ ڕاگرتنی تیرۆریستەکان و تەندروستی ڕفێندراوەکان هەوڵ بدەن.

لەم پێوندییەدا کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئەهلی سوننەی سەرتانسەری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەوالنێری مێهر ڕووداوی ڕفاندنی سنوورەوانەکانی میرجاوەیان ئیدانە کرد کە لە خوارەوە شرۆڤەی قسەکان دێت.

بەیانییەی مەولەوی موردا زهی:

مەولەوی موردا زهی: موراد زهی مامۆستای دارولعلوومی مزگەوتی مەکی زاهدان لەم پێوەندیەدا بە مێهری وت: هەر جۆرە ڕفاندن و توندوتیژیەک و دەست بردن بۆ چەک لە ڕوانگەی تەواوی چینەکانی کۆمەڵگاوە ئیدانە کراوە. گرووپی تیرۆریستی هیچ نوێنەرایەتیەکی لە لایەن ئەهلی سوننەوە نییە و ناشیبێت.

بەیانییەی حافز ئیسماعیل:

مەولەوی حافز ئیسماعیل مامۆستای دارولعلوومی مزگەوتی مەکی زاهدان و پێش نوێژی ئەو مزگەوتە لەم پێوەندییەدا وتی: ئاوەها کارێک بە ناوی ئەهلی سوننەوە ئیدانە کراوە و ئەهلی سوننە بە بارمتە گرتن و ڕفاندنی کەسەکانی قبووڵ نییە و بە توندی ئەو پرسە ئیدانە دەکات.

بەیانییەی مەلەوی عەبدولحەمید ئسیماعیل زهی:

مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی، پێش نوێژی مزگەوتی مەکی ئەهلی سوننەی زاهدان بە دەرکردنی بەیانییەیەک کاری گرووپە تیرۆریستییەکانی لە میرجاوە ئیدانە کرد.

مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی لەم بەیانییەدا ئاشكرای کرد: ئەمن وێڕای دەربڕینی ڕق و ئیدانە کردنی ئەو کارە، هیوادارام هێزە ڕفێندراوەکانی خێرا و بە تەندروستی ئازاد بکرێن.

مەولەوی جان داد نارۆیی: پاڵپشتی ئالی سعوود لە گرووپی تیرۆریستی

 مەولەوی جان داد نارۆیی پێش نوێژی ئەهلی سوننەی نوسرەت ئاوا وتی: ئالئ سعوود لە جیاتی یارمەتی دارایی لە خەڵکی هەژار، گرووپە تیرۆریستییەکان پاڵپشتی دەکات کە ئەبێ ڕاشکاوانە بوترێت ئەوانە هاودەستی ئیستکباری جیهانین کە بە دوای شڵاژاندنی وڵاتی ئێرانن.

مەولەوی مەلەکی پوور: ئەهلی سوننە نوێنەری ناوێت

مەلەوی مەلەکی پوور وتی: بە بارمتە گرتن دیاردەیەکی تاڵە و لە ڕوانگەی زانایانەوە ئیدانە کراوە، گرووپە تیرۆریستییەکان مافیان نییە بە نوێنەرایەتی لە ئەهلی سونەە ئاوەها کارێک ئەنجام بدەن چونکوو کوشتن و ڕفاندنی ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوان ڕەوا نییە و ئێمە ئیدانەی دەکەین.

مەولەوی عنایەتوڵڵا ڕەسولی زادە: پاکستان پرسەکە پێوشوێنگیری بکات

ناوبراو پێش نوێژی ئەهلی سوننەی سەربازە و لەم پێوەندیەدا وتی: ئەو گرووپە دەست پەروەردەی ئەمریکایە و ئەهلی سوننە ڕازی نین ناو ئەوانەوە ئاوەها کارێک بکرێت و لەم پێوەندیەدا داوا لە بەرپرسانی وڵاتی پاکستان دەکەین پرسەکە پێوشوێنگیری بکەن.

مامۆستا مەلا موحەمەد موحەمەدی: ئاسایشی پاوەجێ لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران

پێش نوێژی ئەهلی سوننەی کرماشانیش وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارانەی گرووپی تیرۆریستی لە میرجاوە ئاشکرای کرد: ئەو نەزانانە کە ڕفاندن، بە بارمتە گرتن و کوشتنیان گرتووەتە بەر بزانن کە یەکگرتوویی دەسەڵات لە کۆماری ئسیلامی ئێران هەیە و نەتەوەی ئێران بە ئەو کارانە نالەرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاسایشی پاوەجێ لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: شوکر بۆ خودا و بە هەوڵی خەڵک و بەرپرسان ئاسایش لە ناوچەی سنووری بە بێ هیچ کێشەیەک درێژەی دەبێت.

مامۆستا غەفووری: هاودەستەکانی ئیستکبار لە ناوچەکە هۆکاری ڕووداوەکەیە

پێش نوێژی شاری ڕوانسەریش وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ڕووداوە وتی: ئەو ڕووداوە لە لایەن هاودەستەکانی ئیستکبارەوە لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و ئامانجیشی خەسار گەیاندن بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و کێشە دروست کردن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دوژمنانەوەیە و بە دڵناییەوە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکیش دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بووە ترس بخەنە دڵی وڵاتەوە.

مامۆستا مەلا ئەحمەد شێخی: دوژمن بە دوای ڕق و قین دروست کردن لە نێو ئۆمەتی ئیسلامییە

مامۆستا مەلا ئەحمەد شێخی پێش نوێژی سەلاس باوەجانیش وتی: ئێمە لە کۆماری ئیسلامی لە تەواوی بوارەکاند نموونەین، و خۆزگە هەموو ئەهلی سوننە و شیعەی جیهان لە جیهاندا هەروا بووبان.

ناوبراو درێژەی دا:دوژمنان هەر ڕۆژ و هەر کاتژمێر بە دوای دروست کردنی ڕق و قین لە نێو ئۆمەتی ئیسلامین و ئەبێ وشیار بین.

مامۆستا قادر قادری پێش نوێژی ئەهلی سوننە پاوە بە ئیدانە کردنی هەوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری میرجاوە وتی: ئەمرۆ ئیستکباری جیهانی و هۆکارەکانی لە ناوچەکە بە شێوەیەکی تایبەت نیشتوونەتە گیانی خەڵک و دەوڵەتەکانی ناوچەکەوە و خەڵکی ئێمە پێویستیان بە زانین هەیە تا فریوی ئەو گەمانە نەخۆن.

مامۆستا ئەمین ڕاستی: هیچ لایەنێک ناتوانێت لە ئاسایشی پاوەجیی ئێران کێشە دروست بکات

ئەمین راستی مامۆستای بەناوبانگی ئەهلی سوننەی سنەش ویرای ئیدانە کردنی بە بارمتە گرتنی پارێزەرانی ئاسایش لە سنووری میرجاوە ئاشکرای کرد: کۆمەڵگەی ئەهلی سوننە لە ئاستی ئێران ناسەقامگیری و بە بارمتە گرتن قبووڵ ناکات و هەر کەسێک هەوڵ بدات بۆ بە بارمتە گرتن و شێواندنی ئاسایشی کۆمەڵگا، ئەهلی سوننە و شیعە ئیدانەی دەکەن.

News Code 22464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =