ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی نوێی له‌ دژی ئێران سه‌پاند

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا چه‌ند بانک و کۆمپانیای دیکه‌ی ئێرانی گه‌ماڕۆ دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا بانکه‌کانی میلڵه‌ت، مێهر، ئیقتساد، سینا، پارسیان، به‌همه‌ن، تراکتۆرسازی ته‌برێز و ئاسنی ئیسفه‌هانی گه‌ماڕۆ دا.

نووسینگه‌ی چاودێڕیی به‌ سه‌ر داراییه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ۲۰ ڕێکخراو و کۆمپانیای هاوپه‌یوه‌ند به‌ ناوه‌ندی به‌سیجی ئێرانی گه‌ماڕۆ داوه‌.

ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ به‌ بیانووی شه‌ڕی دژی تیرۆر ئه‌نجام بووه‌. 

هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراو و کۆمپانیا ئێرانیانه‌ ئیش بکات گه‌ماڕۆ ده‌درێن.

ئه‌م ڕێکخراو و کۆمپانیا ئێرانیانه‌ بریتین له‌مانه‌:

کۆمپانیای سه‌رمایه‌دانه‌ریی ئه‌ندیشه‌ی مێهرئاوران
گروۆپی به‌همه‌ن
کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی زینکی به‌نده‌ر عه‌باس
بانکی میله‌ت
ڕێکخراوه‌ی هه‌ره‌وه‌زی به‌سیج
کۆمپانیای کالسیمین
کۆمپانیای پۆڵای موبارکه‌ی ئیسفهان
کۆمپانیای تراکتۆرسازی ئێران
کۆمپانیای ته‌وسه‌عه‌ی مه‌عادن زینکی ئێران
بانکی مێهری ئیقتساد
گرووپی ماڵی مێهر ئیقتساد
کۆمپانیای سه‌رمایه‌دانه‌ریی نگین ساحل رۆیاڵ
بانکی پارسیان
کۆمپانیای کاتالیستی کیمیایی پارسیان
کۆمپانیای تواندنه‌وه‌ی زینکی قیشم
بانکی سینا
کۆمپانیای سه‌رمایه‌دانه‌ریی ژینگه‌ی ئاتیه‌ ئیرانیان
کۆمپانیای سه‌رمایه‌دانه‌ریی ته‌کتار
کۆمپانیای ئه‌ندازیاری ته‌کنۆتار
کۆمپانیای تیزاب سازی زه‌نجان

News Code 22447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =