دیداری وەفدی باڵای ڕووسیا لە گەڵ بێن سەلمان سەبارەت بە سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە دیداری وەفدی باڵای ئەو وڵاتە لە گەڵ جێنشینی پاشای عەرەبستان و دانوستانەکان سەبارەت بە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە دیداری وەفدی ئەو وڵاتە کە لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ڕووسیا پێک هاتبوون لە گەڵ محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان و دانوستانەکان سەبارەت بە دۆخی سووریا هەواڵی دا.

هێشتا وردەکارییەکانی ئەو دیدارە بڵاو نەبۆتەوە.

بە ئاوردانەوە لەوەی کە عەرەبستان لە پاڵپشتیان و یارمەتیدەرانی گرووپگەلی تیرۆریستیی چالاک لە سووریایە و ڕووسیا پاڵپشتی دەوڵەتی سووریایە، دیداری بەرپرسانی کەرملین و ڕیاز لە خۆیدا دیدارێکی گرینگ و جێی سەرنجە.

News Code 22432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =