پوستری دووهه‌مین خه‌ڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان ڕوونوێنی کرا

له‌ میانه‌ی هه‌شتمین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی کوردستان پوستری دووهه‌مین خه‌ڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان ڕوونوێنی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پوستری کتێبی ساڵی کوردستان له‌ میانه‌ی هه‌شتمین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسان و لاینگرانی کتێبی کوردی ڕوونوێنی کرا.

یه‌که‌ین خه‌ڵاتی کتێبی ساڵ له‌ شاری کامیاران به‌ڕێوه‌ جوو و دووهه‌مین خولیشی بڕیار وایه‌ که‌ له‌ سه‌قز به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن و هان دانی لێکۆڵه‌ران و نووسرانی کتێب له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی پێشکه‌ش ده‌کرێت.

یه‌که‌م مه‌رجی به‌شداری کردن له‌م خه‌ڵاته‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کتێبه‌کان له‌ ساڵی ۱۳۹۱ی هه‌تاوویه‌وه‌ تاکوو ۹۶ له‌ چاپ درابێت و کتێبی په‌روه‌رده‌یی نه‌بێت.

ته‌نیا ئه‌و کتێبانه‌ له‌م خه‌ڵاته‌ لێکده‌درێته‌وه‌ که‌ نووسه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان بێت.

خه‌ڵاته‌که‌ له‌ چه‌ند به‌شی جیاواز وه‌ک دین و فه‌لسه‌فه‌، سیاسه‌ت و یاسا، مێژوو، ئه‌ده‌بیات، کۆمه‌ڵناسیم هونه‌ر، زمان ناسی و ئه‌ده‌بی منداڵان دابه‌ش ده‌کرێت. مۆڵه‌تی ناردنی کتێبه‌کان تاکوو ۲۰ی به‌فرانباره‌.

News Code 22429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =