گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران پێشێل کردنی یاساکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌

ڕیچارد فاڵک له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران پێشێل کردنی یاساکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ و ئه‌مریکا به‌ زۆرداری ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ ده‌سه‌پێنێت.

ئاژانسی مێهر - به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: دادگای لاهه‌ له‌ دواین بڕیاری خۆی ئاماژه‌ی دا که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا نایاساییه‌ و ده‌بێت له‌ گه‌ماڕۆکان ڕچاوی یارمه‌تییه‌ مرۆڤی و پزشکییه‌کان و ئاسانکاری گه‌شتی ئاسمانی و ئاڵ و گۆڕی به‌روبوومی کشت و کاڵی بکرێت.

ئێسته‌ پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌مریکا ڕێز له‌م بڕیاره‌ی دادگای لاهه‌ ده‌گرێت. بۆ لێکدوانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر ڕیچارد فاڵک، مامۆستای مافی مرۆڤ له‌ زانکۆی پرینستۆنی ئه‌مریکا گفتوگۆیه‌کمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* دادگای لاهه‌ فه‌رمانی به‌ ئه‌مریکا داوه‌ که‌ به‌شێک له‌ گه‌ماڕۆکانی له‌ دژی ئێران لاببات. ئایا ترامپ پێبه‌ند ده‌بێت به‌م بڕیاره‌ی دادگای لاهه‌؟

لام وایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ که‌ ئه‌مریکا شتی وه‌ها قبوڵ بکات گومان بوونی هه‌یه‌. چون وه‌ک دیاره‌ ئه‌مریکا سیاسه‌تێکی هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ مافی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا به‌ سه‌ر هه‌رچی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ یه‌که‌مایه‌تی هه‌یه‌. ئه‌مریکا ئه‌م دادگایه‌ی ئیدانه‌ کردووه‌ به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ به‌ فه‌رمی وڵامی بڕیاره‌که‌ی دادگای لاهه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر واشنتۆن سه‌ڵاحیه‌تی دادگای لاهه‌ ڕه‌ت بکاته‌وه‌، به‌ مانای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌ که‌ ئه‌مریکاش بۆ به‌شێکه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆیی دادگای لاهه‌.

* دادگای لاهه‌ پێشنیاری کردووه‌ که‌ ئه‌مریکا خۆی له‌ گه‌ماڕۆدانی زیاتری ئێران به‌ دوور بگرێت، ئایا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ئه‌مریکا ڕێز له‌م داواکارییه‌ بگرێت؟

وه‌ک ئاماژه‌ کرا، ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ترامپ سووره‌ که‌ نابێت ده‌سه‌ڵاتێک باڵاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا بوونی هه‌بێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌ سه‌ڵاحیه‌تی دادگای لاهه‌ بگرێت، بێ ده‌نگ و هه‌را له‌ جێبه‌جی کردنی گه‌ماڕۆکانی دهاتوو ده‌ست هه‌ڵبگرێت.

من گومانم نییه‌ که‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ گرنگی به‌ لێدوانی شه‌ڕخوازانه‌ی نتانیاهۆ و ترامپ له‌ کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌. ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له‌ه‌وه‌ی دادگای لاهه‌ سه‌ڵاحیه‌تی نییه‌ له‌ کاروباری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستێوه‌ردان بکات، زیاترین گوشار بخاته‌ سه‌ر ئێران که‌ ئه‌مه‌ش ناکۆکیی تێدایه‌.

* دادگای لاهه‌ له‌ فه‌رمانی کاتیی خۆیدا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ هه‌نارده‌ کردنی که‌ل و په‌لی مرۆڤی وه‌ک خواردن و کشت و کاڵی و ده‌رمان و ئاسنکاری گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئێران بدات، ئایا ئه‌مریکا ئه‌م به‌شه‌ له‌ گه‌ماڕۆکانی خۆی ده‌سڕێته‌وه‌؟

من لام وایه‌ که‌ ڕوون ترین کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای لاهه‌ قبوڵ ناکات و به‌م پێیه‌ش هیچ ئاسانکارییه‌ک ئه‌نجام نادات. ئه‌گه‌ر هه‌ستیاری ڕای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش له‌ به‌رچاو بگرێت ڕنگه‌ چه‌ند ئیمتیازێکی مرۆڤانه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بدات.

* وه‌ک دادگا ئاماژه‌ی داوه‌ بڕێک گه‌ماڕۆی مرۆڤی ده‌بێت لاببرێت، به‌ڵام گه‌ماڕۆکانی دیکه‌ ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی و بانکییه‌کان کردووه‌ته‌ ئامانج، چۆن ده‌کرێت ئه‌م ئاسانکارییه‌ بکرێت؟

من وه‌ک خۆم گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وییه‌کان ده‌زانم، ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی نایاسایین که‌ به‌ زۆرکاری ده‌سه‌پێن. سنووردار کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌م شێوازه‌ سه‌خته‌ زیان به‌ لایه‌نی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.

من هیوادارم که‌ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ بۆچوونی من بێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین چی ڕوو ده‌دات. تاکوو ئه‌و جێگه‌ی من ئاگادار بم ئه‌مریکا ڕازی نه‌بووه‌ به‌شداری دادگاکانی لاهه‌ بکات، که‌واته‌ ئه‌م ڕاستییه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌مریکا دژی باڵاترین ڕێکخراوی جیهانییه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بێت.

News Code 22411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =