دیداری حه‌لبوس و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ جان سالیوان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد له‌ په‌ردان به‌ هاوکاری هابه‌ش له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریکا له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کان به‌ تایبه‌ت ئابووری و سه‌رمایه‌دانه‌ری.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ به‌ دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ جه‌مسه‌رگه‌راییه‌ک.

حه‌لبوسی له‌ درێژه‌دا وتی: ئیمه‌ له‌ بۆچوونی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کان له‌ عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان سپاس ده‌که‌ین.

سالیوانیش له‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ زاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی حه‌لبوسی به‌ سه‌ۆرکی پارلمانی عێراق کرد و جه‌ختی کرد له‌ پشتیوانی واشنتۆن له‌ عێراق له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌.

News Code 22409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =