ڕێگە نادەین ئێران لە سووریا بنکەی سەربازی بکاتەوە

وه‌زیری شه‌ڕی ئیسڕائیل به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی دووباره‌ بۆ سه‌ر سووریا وتی: مۆڵه‌ت به‌ ئێران ناده‌ین له‌ سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی ساز بکات!

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تایمزی ئیسڕائیل، ئاویگدۆر لیبرمه‌ن، وه‌زیری شه‌ڕی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جارێکی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌روه‌ری خاکی سووریا کرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ هیچ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی سووریا نابیستن، به‌و مانا نییه‌ که‌ هیچێک له‌ حاڵی ڕوودان دا نییه‌.

ئاویگدۆر لیبرمه‌ن له‌ درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد: سیاسیه‌تی ئێمه‌ هیچ گۆڕانکارییه‌کی به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و مۆڵه‌ت به‌ ئێران ناده‌ین له‌ سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی ساز بکات.

News Code 22404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =