به‌رهه‌م ساڵح داوای کردووه‌ عێراق تێکه‌ڵی قه‌یرانه‌ ناوچه‌ییه‌کان نه‌کرێت

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای کرد تاکوو عێراق له‌ قه‌یرانه‌ ناوچه‌ییه‌کان به‌ دوور بگیردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که‌ عێراق له‌ قه‌یرانه‌ جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان به‌ دوور بگیردرێت.

به‌رهه‌م ساڵح زیادی کرد: ده‌بێت گرنگی بدرێت به‌ سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری عێراق و کار بکرێت و بۆ سه‌قامگیری ناوخۆیی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ که‌ له‌ دوای تیرۆریسته‌کان زیاترین زیانی به‌ر که‌وتووه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، جان سالیوان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراقی کردووه‌ و جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا هه‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ په‌ره‌دان به‌ هاوکاری نێوان به‌غدا و واشنتۆن به‌ تیابه‌ت له‌ بواری ئابووری و بازه‌رگانی له‌م وڵاته‌.

شایانی باسه‌ که‌ سالیوان به‌ر له‌م دیداره‌ له‌گه‌ڵ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش دیداری کردبوو.

News Code 22402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =