جەختی هادی عامری لە سەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا، لە سەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومرییە، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدا رل گەڵ مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا لە سەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاكی عێراق جەختی کرد.

نووسینگەی ئامری لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە ناوبراو بە مەبەستی لێکدانەوەی پێوەندییە دوو لایەنەکان لە نێوان دوو وڵاتەکە لە گەڵ چاوش ئوغڵوو دیداری کرد.

بە پێی ئەوم بەیانییە، هادی عامری بە وتنی ئەوەی کە تورکیا یەکێک لە وڵاتانی دۆست و پاڵپشتی عێراقە، هیوای خواست کە ئەنقەرە بەڵێنەکانی خۆی کە لە سەر ئاوەدان کردنەوەی بەشی عێراو لە ئاوی دیجلە داویەتی، کردەوەییەو بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش بە وتنی ئەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەسخۆشی دەکات لە هێزە عێراقییەکان بۆ ڕووبەروو بوونەوەیان لە گەڵ تیرۆریزم، زیادی کرد کە دۆسیەی ئاو لە نێوان دوو وڵاتەنە بەم زوانە کۆتایی پێ دێت و لە سەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە خاکی عێراقیش بڕایر دەدەین.

News Code 22338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =