بەشار ئەسەد پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد

سەرۆک کۆماری سووریا لە نامەیەکدا کە لە لایەن باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەغدا پێشەکش کراوە بە سەرۆک کۆمار بوونی بەرهەم ساڵحی پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، باڵوێزی سووریا لە بەغدا نامەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی ئاراستەی بەرهەم ساڵح هاوتا عێراقییەکەی ناوبراو کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشار ئەسەد لە ئەو نامەیەدا بە سەرۆک کۆمار بوونی بەرهەم ساڵحی پیرۆزبایی کرد.

هەروەها بەرهەم ساڵح لە دیدار لە گەل باڵوێزی سووریا لە سەر قووڵ بوونی پێوەندییەکانی بەغدا-دیمەشق و زەروورەتی پتەوتر کردنەوەی پێوەندییەکان لە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

شیاوی باسە کە بەرهەم ساڵح وەکوو جێگرەوەی فواد مەعسووم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردراوە.

News Code 22337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =