کێشەکانی ناوچەکە تەوەری دیداری ئۆغڵو و عەبدولمەهدی

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عادڵ عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ چاوش ئۆغڵو جەختی کرد: پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا دیار و بەرچاوە و هەوڵ دەدەین بەهێزتریشی بکەین.

ئەو زیادی کرد: عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ کە بە سەر تیرۆردا زاڵ بووە و لە قۆناغی ئاوەدان کردنەوە دایە. ئێمە لەم قۆناغە پێویستمان بە پشتیوانی جیهانییە.

لای خۆیەوە ئۆغڵوش جەختی کرد: تورکیا لە هەموو ڕووێکەوە پشتیوانی عێراق دەکات و بۆ بەهێز بوونی پەیوەندی هەر دوو لا هەوڵ دەدەین.

هەروەها هەر دوو لا سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەی ئاو لە ناچەکە گفتوگۆیان کرد.

شایانی باسە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کردووە و ئەمڕۆ کۆتایی بە دیدارەکەی دێنێت.

News Code 22333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =