گفتوگۆی بۆڵتۆن و زاواکەی ترامپ لە گەڵ بێن سەلمان سەبارەت بە خاشقجی

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە بەرپرسانی ئەمریکی لە پێوەندی لە گەڵ ون بوونی جەماڵ خاشقجی لە گەڵ موحەمەد بێن سەلمان، جێگری پاشای عەرەبستان گفتوگۆیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، سارا هاکبی سەندرز وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جرد کۆشنێر، ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترامپ لە پێوەندی لە گەڵ ون بوونی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانە بەناوبانگەکەی سعوودی ڕۆژی سێشەممە لە گەڵ وەلیعەهدی عەرەبستان ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە.

پێش لە ئەمە لە کاردانەوە بە ون بوونی جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامەڤانە ڕاخنەگەرەکەی موحەمەد بێن سەلمان لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە تورکیا، بڕێک لە نوێنەرەکانی کۆنگرەی ئەمریکا داوای بچڕانی هەناردە کردنی چەک بۆ عەرەبستانیان کرد لە ئەگەری پشت ڕاست بوونەوەی ئەو هەواڵە کە ئەو وڵاتە لە ون بوونی خاشقجی دەستی هەبووە.

News Code 22328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =