ئەو وڵاتانەی نەوت لە ئێران دەکڕن لەژێر چاودێریمان دان

سەرک کۆماری ئەمریکا دیسانەوە لە زمانی هەڕەشە لە بەرانبەر ئەو وڵاتانە کەڵکی وەرگرت کە سەرەڕای گوشارەکانی واشنتۆن، درێژە دەدەنە کڕنی نەوت لە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی گوشارەکانی دژی ئێران، هەڕەشەی کرد، ئەو وڵاتانەمان لە ژێر چاوەدێریدایە کە لە دوای ١٤ ی نۆڤەمبەر واتا ١٣ ی خەزەڵوەرەوە نەوت لە ئێران دەکڕن.

ناوبراو ئەو پاگەندەیەی لە وەڵامی پرسیارێک لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوەی واشنتۆن لە گەڵ وڵاتگەلێک وەکوو چین و هیند کە درێژە دەدەنە کڕینی نەوت لە ئێران، وت.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ١٣ ی خەزەڵوەر ڕێکەوتی سەپاندنی گەمارۆی نەوت ئەمریکا دژی ئێرانە و ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە ئەو وڵاتانەی کە ئەو گەمارۆوانە لە بەرچا ناگرن، سزا دەدرێن سەرەڕای ئەمانە ئەگەری لەبەرچاو گرتنی لێبوردنگەلێکیش هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی نەوتی هیند ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ٢ پاڵاوگەی دەوڵەتی ئەو وڵاتە، سفارشتی کڕینی نەوت لە ئێرانی بۆ مانگی نۆڤەمبەر پێشکەش کردووە چونکوو هیند لە بواری وزەوە پێداویستیگەلێکی هەیە کە ئەبێ چارەسەری بکات.

News Code 22326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =