به‌شداری له‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا به‌ مه‌رجی ده‌رکردنی ئێران له‌م وڵاته‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ نوێترین پاگه‌نده‌ی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ به‌شداری کردن له‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا به‌ مه‌رجی ده‌رکردنی ئێران له‌م وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جورزالم پۆست، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌یزی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: تاکوو ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی ئێران له‌ سووریا بن ئه‌مریکا ئاماده‌ نییه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ ئاوه‌دان بکاته‌وه‌.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌رکی ده‌ر کردنی ئێران له‌ سووریا له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ده‌میشقه‌ چون ئه‌وان به‌رپرسن له‌ ئاماده‌ بوونی ئێرانه‌ له‌م وڵاته‌.

په‌مپه‌ئۆ جه‌ختی کرد که‌ ئه‌گه‌ر دیمەشق کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئێران له‌ سووریا گه‌ره‌نتی نه‌کات واشنتۆن یه‌ک دۆلاریش به‌م وڵاته‌ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ نادات.

ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌مریکا له‌ سووریا شه‌ڕی دژ به‌ داعش یه‌که‌مایه‌تییه‌تی، به‌ڵام له‌ دوای چاره‌سه‌ر کردنی سیاسی قه‌یرانی سووریاشه‌ و هه‌روه‌ها له‌ دوای ده‌ر کردنی هێزه‌کانی ئێران و سه‌ر به‌م وڵاته‌ له‌ سووریایه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: ئیسڕائیل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ سووریا بۆ کۆنترۆڵی ئێران ده‌ستێوه‌ردان بکات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدا باسی ده‌کرێت که‌ ده‌وڵه‌تی دیمەشق تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان جار ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئێران له‌ سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی سووریا له‌م وڵاته‌یه‌ و له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان یارمه‌تیان ده‌دات.

News Code 22323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =