هۆشداریی ڕووسیا به‌ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ چالاکی له‌ ناو کوردی سووریا

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌ چالاکی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، هۆشداری به‌ واشنتۆن دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تاس، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌ چالاکی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، وتی: واشنتۆن به‌ دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ حاڵی پشتیوانی له‌ بڕێک هێزی دژ به‌ دیمەشقە.

ئه‌و زیادی کرد: دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ حاڵه‌تی هۆشدار گه‌یشتووه‌ و ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی له‌ بڕێک هێزی دژه‌ ده‌میشق له‌ دوای کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌یه‌. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ و دۆخی سیاسی سوورتا ئاڵۆزتر ده‌کات.

زاخارۆڤا ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م کارانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ درست کردنی نیچمه‌ ده‌وڵه‌تێک له‌م ناوچه‌یه‌ و  دیۆمگرافیای ناوچه‌که‌ ده‌ستکاری ده‌کات و ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ له‌ نێوان کورد و عه‌ره‌ب و ئاشوورییه‌کان. ئه‌گه‌رچی ئێسته‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌مریکا به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

News Code 22316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =