ڕێز لە چالاکانی بواری کتێب و فەرهەنگی کوردستان گیرا

لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی هەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان چەند کەس لە چالاکانی بواری کتێب و فەرهەنگی کوردستان ڕێزیان لێ گیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی مانگی ڕەزبەر لە بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمی کرانەوەی هەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە شاری سنە، ٨ چالاکی بواری کتێبی کوردستان ڕێزیان لێ گیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقێ، پارێزگاری کوردستان، جێگری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و نوێنەری خەڵکی سنە لە مەجلیس و تاقمێک لە بەرپرسانی فەرهەنگی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕێز لە هەوڵی فەرهەنگیی دوکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی، دوکتۆر ئیسماعیل شەمس، مامۆستا مەلا حەیدەر مستەفەوی، سەراجەدین بەناگەر، کامبیز کەریمی، دوکتۆر جەماڵ محەمەدی، فەردین سادق ئەیووبی و عەلی کەلوەندی گیرا.

دوکتۆر ئیسماعیل شەمس نووسەری کوردی خەڵکی شاری پاوە کە ٨ بەرگ کتێبی لە بواری فۆلکلۆر و مێژووی کورد بڵاو کردۆتەوە، خەڵاتی خۆی پێشکەشی "دونیا وەیسی" قوتابیی کۆچکردووی کوردستانی کرد.

دونیا وەیسی قوتابیی پۆلی یەکەمی سەرەتایی قوتابخانەی زەفەری گوندی گەرماش رۆژی سێ شەممە بە هۆی داڕمانی دیواری کۆنی قوتابخانە گیانی خۆی لە دەست دا.

News Code 22315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =