عەرەبستان حکومەتێکی گەندەڵ و ڕەگەزپەرەستە

ڕۆژنامەیەکی بریتانی حکومەتی عەرەبستانی بە ئیمپاتۆریێکی جەنایەتکار و گەندەڵ و ڕەگەز پەرەست وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕۆژنامەی بریتانی ئای لە میانەی ڕاپۆرتێک نووسی: عەرەبستان ئیمپڕاتورێکی شەڕ و جەنایەتکارە کە مایەی شەرمەزاری جیهانی ئیسلامە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە هاتووە: عەرەبستان بە جۆرێکی سەیر شوێنێکی تاریک و ونە. بریتانیا دەبێت کارەکانی سعوودییە ئیدانە بکات.

هەروەها ئاماژە دراوە: زیندانەکانی عەرەبستان پڕە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سیاسی و ژنان، بە جۆرێک ئێستە ژمارەی ئەم زیندانیانە زۆر زیادی کردووە. کارەکانی بن سەلمان سەبارەت بە ئازادی ژنان بۆ شاردنەوەی سیاسەتە دیکتاتۆرەکانیەتی.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکە هاتووە: موسوڵمانانی جیهان دەبێت کاری گەندەڵی ئەم حاکمە بێ ڕەحم و دڕندانە ئیدانە بکەن. دەبێت بە هۆی جەماڵ خاشقجی ڕێپێوان بکەین.

News Code 22314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =