تەرمی جەماڵ خاشقجی بە مشار پارچەپارچە کراوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی تورک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کوژران و پارچەپارچە کرانی تەرمی جەماڵ خاشقجی بە مشار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی تورک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری ناسراوەی سعوودی پاش تێپەڕینی ٢ کاتژمێر لە چوونی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە و تەرمەکەی بە مشار پارچەپارچە کراوە.

ئەو بەرپرسە تورکە جەختی کرد: فەرمانی کوژرانی خاشقجی لە پلەبەرزترین بەرپرسی نووسینگەی پادشایی عەرەبستان دەرکراوە و بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا تەواو لە سەر ئەو بڕوایەن کە خاشقجی لە ناوخۆی کۆنسولخانەی عەرەبستان کوژراوە.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی کۆشتنی خاشقجی زۆر خێرا و ئاڵۆز ئەنجام دراوە و تەرمی ناوبراو بە کەڵک وەرگرتن لە مشارێکی گەورە کە بۆ ئەو کارە براوەیە کۆنسولخانە، پارچەپارچە کراوە.

News Code 22313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =