سەرۆک پەرلەمانەکانی عێراق و تورکیا دیداریان کرد

موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی کۆمکاری پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئۆراسیا لە شاری ئانتالیا لە گەڵ بیناڵی یڵدرم هاوتا تورکیاییەکەی خۆی دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومرییە نیوز، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەل بیناڵی یڵدرم هاوتا تورکیاییەکەی خۆی دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دیدارە لە شاری ئانتالیا و لە پەراوێزی کۆمکای پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئۆراسیا ئەنجام بووە.

دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا لە سەر ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی پێوەندییە دو لایەنەکان باس و وتووێژیان کرد.

دوو لایەنەکە هەروەها لە سەر پرسی ئاو لە عێراق و کیشەکانی بەغدا لە ئەو بوارەدا وتووێژیان کرد.

لایەنە تورکیایی و عێراقییەکان هەروەها لە سەر بوونی پێوەندی ئابووری بەربڵاو لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا و پێداویستی زیادی بوونەوەی ئەو پێوەندییانە جەختیان کرد.

News Code 22302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =