سوورین له‌ دانوستانی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی عێراق

سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی پارێزگاکانی عێراق.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: بابه‌تی به‌سره‌ و کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌کانی به‌سره‌ یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ سوورین له‌ دانوستانی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی عێراق به‌ تایبه‌ت به‌سره‌ و موسڵ که‌ خه‌ڵک زۆر ئازار ده‌دات.

به‌رهه‌م ساڵح زیادی کرد: به‌ توانێکی زۆره‌وه‌ له‌ دوای جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق ده‌بین و ڕایده‌گه‌یه‌نین که‌ هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانیان و هه‌رچی له‌ ده‌ستمان بێت بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ خواستی جدی بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داهاتوو هه‌واڵی دا.

به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت هه‌موو یاساکان سه‌باره‌ت به‌ به‌سره‌ و به‌ تایبه‌ت یاسای ئاو و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کاره‌با له‌م شاره‌ جێبه‌جێ بکرێت و هیوای خواست به‌سره‌ ببێته‌ پایته‌ختی فه‌رهه‌نگی جیهانی ئیسلام.

News Code 22300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =