دیداری گرینگی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی و باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا

باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دیداری کرد و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ و هاوکارییه‌ ئابوورییه‌کان گفتوگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.

نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هد به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، له‌م دیداره‌ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ له‌ نێوان دوو وڵاتی دراوسێ و درێژه‌دان به‌ هاوکاری له‌ به‌ستێنه‌ ئابووری، بازه‌رگانی و بواره‌کانی دیکه‌ باس و گفتوگۆی له‌ سه‌ر کرا.

گرنگی هاوکاری له‌ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ وه‌ک هاوکاری ئه‌منیه‌تی نێوان هه‌ر دوو وڵات، له‌ ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌ بوو که‌ قسه‌ی له‌ سه‌ر کرا.

News Code 22298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =