کتێب نەتەوەکان کۆدەکاتەوە/بڵاڤگە کوردییەکان بەشداریی پیشانگای تاران بکەن

سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وتی: سەرەڕای جیاوازی ڕوانگە سیاسییەکان کتێب و کلتوور دەتوانێ هەمووان کۆبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۸ی ڕەزبەر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لەوانە سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بەشدارییان لەم پیشانگایەدا کرد.

سالار عوسمان لەم ڕێورەسمەدا وتی: ئەمساڵ بۆ چەندەمین ساڵە کە بڵاڤگەکانی هەرێم بەشداریی پیشانگاکانی کتێبی کوردستان دەکەن و زۆر بەمە خۆشحاڵین و بە گرینگیەوە دەڕوانینە ئەم بەشداری کردنە.

وتیشی: گرینگی بەشداریی ئێمە بۆ پەرەدان بە پەیوەندی نێوان وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ئێران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانە.

 داواشی لە بەرپرسانی وەزارەتی ئیرشادی ئێران کرد کە بڵاڤگەکان و ناوەندە فەرهەنگییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پیشانگای کتێبی تاران بکەن بە بەرفراوانی و ئامادەبن لەو ڕووداوە فەرهەنگیە گرینگەدا.

وتیشی : ئێمە ساڵانە لە هەولێر پیشانگایەکی نێودەوڵەتی زۆر گەورە دەکەینەوە و دەتوانین بە سەرچاوەی زمانی جیاجیا بەشدار بینلە پیسانگای تاران و زۆر پێویستە تێگەیشتنێک لە پەیوەندی کەلتووری لە نێوان هەر دوولایەن واژۆ بکرێت.

جەختیشی کرد کە دەبێ هەموومان پێکەوە بین و بێ گومان کتێب و کلتوور هەمووان کۆدەکاتەوە سەرەڕای جیاوازی ڕوانگە سیاسییەکان.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە پیشانگای کتێب هەر بۆ فرۆشتنی کتێب نییە و کۆمەڵێک سمینار و کۆبوونەوەی فەرهەنگی و یەکتر ناسین و بیرو ڕاگۆڕینەوەی فەرهەنگی و هزری تێدا دەبێت کە زۆر گرینگە

News Code 22297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =