ڕێگه‌ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی جیهان ناده‌ین

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگه‌ ناده‌ن نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تاس، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بازه‌رگانی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بۆ به‌ر گرتن به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ناڕازییه‌ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان چون ئه‌م بابه‌ته‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی که‌ل و په‌له‌کانی ناوخۆی ڕووسیا هه‌یه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ده‌وڵه‌ت زیاترین هه‌وڵ ده‌دات که‌ نرخی نه‌وت زیاتر له‌مه‌ی هه‌یه‌ به‌رز نه‌بێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ نرخی نه‌وت له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ هۆی سیاسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

شاره‌زایانی ئابووری سه‌بارته‌ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ هۆی سیاسته‌کانی ترامپ هۆشداریان دابوو.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ چین، تورکیا و هێند سه‌ره‌ڕای هۆشداره‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وامن له‌ کڕینی نه‌وت له‌ ئێران.

News Code 22296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =