سەفەری نێردراوی تایبەتی موحەمەد بێن سەلمان بۆ ئەنقەرە

کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە لایەن هێزەکانی سعوودییەوە لە ئەستەنبۆڵ ئەوەنەدە دەنگی داوەتەوە کە بێن سەلمانی خستووەتە بیری خڵەتاندنی ئەردۆغنا و دەوڵەتی تورکیاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕفاندن و کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری سعوودی لە لایەن کاربەدەستانی کونسوڵگەری سعوودییەوە لە ئەستەنبۆڵ، ئەردۆغان و بەرپرسانی تورکیای تووڕە کردووە و هەر ئەو بابەتە، وەلیعەهدی گەنجی سعوودی خستووەتە بیری ئەوەوە تا بۆ بێ دەنگ کردنی دۆسیەی کوژرانی خاشقجی و بەرگری لە بڵاو بوونەوەی هەرچی زیاتری ئەو بابەتە، هەر جۆرە کارێک بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ بەرپرسانی سعوودی لە لایەکەوە نیگەرانی پێوەندییەکانی ئەنقەرە لە گەڵ خۆیانن و لە لایەکی تریشەوە، نیگەرانی زووم کردن لە سەر دۆسیەی کوژرانی خاشقجین. لە هەمان پێوەندیدا موحەمەد بێن سەلمان وەکوو فەرماندەری کوژرانی خاشقجی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی تورکیایی پێوشوینگیری کردووە.

ئەو پێشنیارە، لە لایەن شازادەکانی نزیک بە بێن سەلمان و بەرپرسانی ئاسایشەوە دراوەتە وەلیعەهدی ئەو وڵاتە و قبووڵیش کراوە.

لەم بارەوە سەرچاوەیەکی نزیک بە دژبەرانی سعوودی بە هەواڵنێری مێهری وت: بە پێی بەرنامەی داڕێژراو، موحەمەد بێن سەلمان بەم زووانە نێدراوێکی تایبەت دەنێرێتە ئەنقەرە تا لەم بارەوە لە گەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە قسە بکات. بەم حاڵەوە بەرپرسانی سعوودی سەبارەت بە داواکاری ئەو دیدارە گومانی هەیە کە لە لایەن بەرپسانی تورکیاوە قبووڵ بکرێت یان نا.

لە لایەکی ترەوە، جوولە دیپلۆماتیکەکان و کاربەدەستانی سەر بە ڕژێمی سعوودی لە تورکیا ئێستا بە توندی لە ژێر چاوەدیری پۆلیسی ئاسایشی ئەو وڵاتەن و بڕیارە تا کۆتایی هەفتە، داواکاری بەرپرسانی سعوودی بۆ دیدارێکی نائاسایی لە گەل ئەردۆغان، بنیردرێتە نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: رژێمی سعوودی بە تەمایە پێشنیارگەلێک بداتە تورکیا و کەسایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێوشوێنگیری کردنی دۆسیەکە پەشیمان بکەنەوە یان لانیکەم ناوبراو بێدەنگ بکەن لە بەرانبەر دۆسیەی کوژرانی خاشقجییەوە، ڕووداوێک کە دوور لە چاوەڕوانییە لە لایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە قبووڵ بکرێت.

News Code 22288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =