۹ هێزی په‌که‌که‌ له‌ بۆردمانی سوپای تورکیا کوژراون

سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ لانی که‌م ۹ هێزی په‌که‌که‌ له‌ هێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، سوپای تورکیا پاگەندەی کردووه‌ که‌ له‌ هێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژ ڕابردووی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که‌ لانی که‌م ۹ هێزی په‌که‌که‌ کوژراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌م هێرشانه‌ له‌ شاخه‌کانی زاب و ئاواشین له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بووه‌ و تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشه‌کانی له‌ دژی په‌که‌که‌.

شایانی باسه‌ که‌ شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه‌ و به‌ تازه‌یی سوپای تورکیا هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل.

News Code 22285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =