به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانی به‌خشینی گشتی ڕاکردن له‌ سه‌ربازی ڕاگه‌یاند

سه‌رۆک کۆماری سووریا ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ فه‌رمانی دا تاکوو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ڕایان کردووه‌، به‌ر به‌خشینی گشتی بکه‌ون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک فه‌رمانی دا که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی چ له‌ ناوخۆ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ڕایان کردووه‌، به‌ر به‌خشینی گشتی ده‌که‌ون.

ئه‌م به‌خشێنه‌ گشتییه‌ به‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌وێت که‌ تاکوو به‌ر له‌م فه‌رمانه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ڕایان کردووه‌.

به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن دادگاکانه‌وه‌ به‌ ته‌وانێک سزا دراون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان دوای ۶ مانگ ڕاده‌ستی سوپای سووریا کردبێت.

News Code 22284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =