پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت

وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌، توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ر له‌شکه‌ر یه‌حیا زوبیدی، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: كاتێک له‌ توركیا له‌باره‌ی هۆكاری بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق پرسیار ده‌که‌ین، پێمان ده‌ڵێن به‌ هۆی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه‌ و ئه‌‌و چه‌كدارانه‌ ئامانجی بۆردومانه‌كانن.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ هیچ جۆرێک خاكی عێراق به‌كار بێت بۆ كاری دژی وڵاتانی دراوسێ، جگه‌ له‌وه‌ به‌ بڕوای من پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌ نێوان حكوومه‌تی عێراقی و حكوومه‌تی توركیا به‌ تایبه‌ت له‌م بابه‌ته‌دا.

یه‌حیا زوبیدی زیادی کرد: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوی هێزه‌ ڕێكخراوه‌كانی عێراق دان، له‌گه‌ڵماندا جه‌نگاون و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌کانمان، به‌ڵام تایبه‌ت به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه‌.

وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕوونی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت، توركیا وڵاتێكی دراوسێی عێراقه‌ لێره‌دا گرنگ ڕێزگرتنه‌ له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق به‌ڵام كاتێک پرسیاریان لێده‌كه‌ین ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن ئامانجمان پارتی كرێكارانی كوردستانه‌.

News Code 22281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =