بڵاوبوونەوەی دواوێنەی خاشقجی پێش شوێن بزربوونی

رۆژنامەیەکی ئەمریکی دواوێنەی تۆمارکراو لە رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست دواوێنەی تۆمارکراوی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی بەر لە چوونە ناو بارەگای کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ، بڵاو کردەوە.

واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە ئەو وێنەیە لە لایەن کەسێکی ئاگاداری ڕەوتی دۆسیەی خاشقجی ڕادەستی ئەو رۆژنامەیە کراوە. وێنەکە کاتی چوونی جەماڵ خاشقجی بۆ ناو کۆنسولخانەی عەرەبستان نیشان دەدا، لە کاتێکدا هیچ وێنەیەک لە چوونە دەری ئەو لە کۆنسولخانەی عەرەبستان بە دەستەوە نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاندووە کە عەرەبستان دەبێ بسەلمێنێت خاشقجی کۆنسولخانەی بە جێ هێشتووە.

جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی حەوتەی ڕابردوو دوای سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا بزر و ونبووە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی بە دەستەوە نییە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە کە تیمێکی ١٥ کەسی لە عەرەبستانەوە بۆ کوشتنی خاشقجی ڕەوانەی تورکیا کراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان سعوودی حەوتەی ڕابردوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیدعای کردبوو کە خاشقجی ماوەیەکی کەم دوای چوونی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان، لەوێ چۆتە دەرێ.

لە لایەکی دیکە موجتەهید چالاکی تویتەریی عەرەبستان لە تویتێکدا نووسی: سەرچاوەگەلی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە جەماڵ خاشقجی ئەشکنجە دراوە و دوای کوشتنی تەرمەکەی تیکەتیکە کراوە و وێنەکانی ئەو ڕووداوانەش لە بەر دەستدان.

ناوبراو نووسیشی: ڤیدئۆی ئەشکنجە و کوشتنی خاشقجی بۆ محەمەد بێن سەلمانی وەلیعەهدی عەرەبستان ناردراوە. ئەگەر ئەو هەواڵە پشت‌ڕاشت بێتەوە، ئەوا هەواڵی دەرکرانی ئەو لە تورکیا و گەڕانەوەی بۆ عەرەبستان درۆیە.

موجتەهید لە کۆتاییدا بە پێداگری لە بڵاو و ئاشکراکرانی تەواو وردەکارییەکانی کوشتنی خاشقجی لە لایەن تورکیاوە، زیادی کرد: پێدەچێت کە تورکیا بەڵگەگەلێکی وردبینانە و یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئەشکەنجەی جەماڵ خاشقجی بە دەستەوەیە و رەنگە بەمزووانە بڵاوی بکاتەوە. وادیارە ئەنجام دەرانی ئەو جەنایەتە پڕۆفێشناڵ نەبوونە و نەیانتوانیوه بە باشی و نەهێنی ئەو کارە ئەنجام بدەن و وردەکارییەکانی بشارنەوە.

هاوکات "الجزیره" لە زمانی سەرچاوەگەلی ئاگادار بڵاوی کردۆتەوە کە تەرمی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ناسراوەی سعوودی لە ناوچەیەکی ئەستەنبۆڵی تورکیا دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە "الجزیره"ی ڕاگەیاندووە: بە پێی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پۆلیسی تورکیا، بەڕێز خاشقجی لە ناوخۆی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە و پاشان تەرمەکەی بۆ دەرەوەی کۆنسولخانە گواستراوەتەوە.

News Code 22280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =