ئێس ٣٠٠ دەبێتە هۆی هاوسەنگی هێز لە نێوان سووریا و ئیسرائیل

خالید جیوسی جەختی کرد کە پاش ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بە دووریا لە لایەن رووسیاوە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی لە ئەگەری هەر جۆرە هەڵەیەک تەندروست ناگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: بڕیاری ئەم دواییانەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ پاش خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئەو وڵاتە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە سووریایە باس و کێشەی زۆری لە ئەمریکا و ئیسرائیل هێناوەتە پێشەوە.

خالید جیوسی شرۆڤەکار و ڕۆژنامەڤانی فەلەستینی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر لە بارەی ئەو بڕیارەی ڕووسیاوە وتی: ڕووسیا بە ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بە سووریا هەوڵ دەدات تا  لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئیسرائیل پاش خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕووسیا لە هەرێمی ئاسمانی سووریا دوور بکات.

ناوبراو وتیشی: کوژرانی ١٥ هێزی سەربازی ڕووسیا لە ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی کە مسکۆ بکەوێتە بەر ڕەخنەی توندی نەتەوەکەی خۆی و سیاسەتی ناوخۆییەوە بە شێوەیەک کە ناچار بوو بۆ تۆڵە سەندنەوە دەست بداتە هەر کارێکەوە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هیچ بژاردەیەکی باشتر لە تەیار کردنی سووریا بە سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بوونی نیە چونکوو ئەو بابەتە لە ڕیزی هێڵی سووری ئیسرائیل دایە. ڕووسیا بە ئەو کارە تۆڵەی کەمی سەربازی لە ئیسرائیل کردەوە بەڵام زۆر قووڵ و کاریگەر.

جیوسی جەختی کرد: ئەفسەرانی سوپای سووریا لەمەو بە دوا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە ئەو سیستەمە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بکاتە ئەمانج و تۆڵەی ڕووسیا بکاتەوە.

ئەو شرۆڤەکارە فەلەستینییە وتیشی: پاش خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە، مسکۆ هاوپەیمانەکەی خۆی واتا سووریا پڕچەک دەکات و ئەو کارەش لە ڕوانگەی ئەمریکاوە کارێکی ئاڵۆزکەرە بەڵام ئەو پرسە هاوسەنگی هێز دروست دەکات بە شێوەیەک کە ئەمریکا ئەوەی کە ئیسرائیل داوای بکات پێی دەدات و لە بەرانبەر کارە نێودەوڵەتییەکان دژی ئەو ڕژێمە لە مافی وێتۆ کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو لاشەوە رووسیاش هەر ئەو کارە بۆ سووریا ئەنجام دەدات. برێک شرۆڤەکاران بە تەواو نەکردنی ڕەتوی ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بە سووریا نیگەرانن چونکە ئیسرائیل هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەو سیستەمە ڕادەستی سووریا بکرێت دەیکاتە ئامانج و ئەمەش خراپترین سووکایەتی دەبێت بە ڕووسیا. بڕێکیش لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەرپرسانی ئیسرائیل ئیسرائیل دەتوانن لە باتی ئەوە بە پێشنیاری پارەی زۆر و داوای لێبوردنێکی گشتی، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕازی بکات دەست لە ئەو دانەستانە هەڵبگرێت.

خالید جیوسی لە درێژەدا دەلێت: بە پێی شێوەی ڕاگەیاندنی ڕادەست کردنی ئێس ٣٠٠ بە سووریا لە لایەن بەرپرسانی ڕووسیاوە و پێوەندی تەلەفۆنی پووتین لە گەڵ بەشار ئەسەد هاوتا سووریاییەکەی دوور لە چاوەڕوانی دەزانم کە هیچ کامە لە ئەگەرکانی سەرەوە کردەوەیی بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: رووسیا ئێستا کەوتووەتە ژێر تاقی کردنەوەوە و ئەوەی کە بیسەلمێنێت سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بە سووریا ڕادەستی سووریا کراوە و دەتوانرێت بوترێت کە بەم شێوەیە هاوپەیمانی ڕووسیا و ئیسرائیل تووشی کێشە بووە. ئەگەری هەیە دوژمنی ئیسرائیلی هێرش بکاتە سەر ئەو سیستەمە و وڵاتێکی گەورە وەکوو ڕووسیا تووڕە بکات.

ناوبراو جەختی کرد: ڕووسیا لە ڕاستیدا ئەو سیستەمەی پێشکەش کردووەتە سووریا و پاش ئەوە ئیسرائیل ئەبێ لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر خاکی سووریا ئاوڕ بداتەوە و ئەگەر هەڵەیەک بکات شەڕکەرەکانی ئیسرائیل وەکوو ڕابردوو تەندروست ناگەرێنەوە دواوە.

News Code 22279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =