ڕۆژی پڕ لە میدالیا بۆ وەرزشوانانی ئێرانی

دووهەمین ڕۆژ لە سێهەمین خولی یارییە پارائاسیاییەکان لە حاڵێکدا کۆتایی هات کە کاروانی وەرزشی ئێران بە پێچەوانەی ڕۆژی یەکەم میدالیای زۆریان مسۆگەر کرد تا هیوا بۆ دەست خستنی پلەیەکی باش زیاد ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری نێردراوی مێهر لە ئەندۆنزیاوە، لە ڕۆژی دووهەم لە سێهەمین خولی یارییە پارائاسیاییەکان کە بە میوانداری جاکارتا بەڕێوە دەچێت، وەرزشوانەکانی ئێران میدالیایەکی زۆریان مسۆگەر کرد. ئەمە لە حاڵێکدا بوو ک لە ڕۆژی یەکەمی کێبڕکێیەکان تەنیا شاهین ئیزەدیار توانی میدالیا وەدەست بهێنێت. ئیزەدیار لە ڕۆژی دووهەمیش میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

وەرزشوانەکانی ئێران تا ئێستا توانیویانە ٩ میدالیای زێڕ، ٧ میدالیای زیو و ٩ میدالیای برۆنز لە بوارە جیاجیاکاندا مسۆگەر بکەن.

News Code 22278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =